پۆست کوردستان لەڕوانگەیەکى جیاواز ئەوەى کەس نایڵێت ئێمە دەیڵێین لینکى پەیجى پۆست کوردستان لە فەیس بوک

Arrow up
Arrow down

پۆست کوردستان زانیاری ورد لەسەر کەوتنە خوارەوەی فرۆکە بێ فرۆکەوانە ئێرانیكه لە چیای سەگرمە بڵاو دەکاتەوە

 

بەیانی ئەمرۆ فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوان لە باشووری چیای سەگرمە کەوتە خوارەوەو، فرۆکەکە ئێرانییە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی باڵا بە پۆست کوردستانی راگەیاند ئەو فرۆکەیەی بەیانی ئەمرۆ ١ ی ئەیلول کەوتۆتە خوارەوە لە چیای زەردە لە باشووری چیای سەگرمە بە دیوی گەرمیاندا، ئێرانییە.

ئەو سەرچاوەیە وتی" فرۆکەکە نزیکەی سێ مەتر درێژەو کامێرای پێوەیەو کەوتۆتە خوارەوە بووە بە سێ پارچەوە".

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کرد کە فرۆکەکە کامێرای پێوەبووەو پاش کەوتنەخوارەوەشی کامێراکەی نەشکاوە.

سەرچاوەکەی پۆست کوردستان ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئاسایش لەگەڵ چەند پسپۆرێکی ئەمەریکی چوونەتە سەر فرۆکەکەو پشکنینی بۆ دەکەن.

وتار


Go to top