پۆست کوردستان لەڕوانگەیەکى جیاواز ئەوەى کەس نایڵێت ئێمە دەیڵێین لینکى پەیجى پۆست کوردستان لە فەیس بوک

Arrow up
Arrow down

یاسین سەلیم مزوری : داواکاریی یەکێتی و حیزبە ئیسلامییەکان لە قەبارەی خۆیان زیاترە

 

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر دەڵێت، دەربارەی بەردەوامیی گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە لە پارێزگای ھەولێر بەردەوامە، گوتیشی، لەگەڵ گۆڕان لێک نزیکن، بەڵام داواکارییەکانی یەکێتیی نیشتیمانی و حیزبە ئیسلامییەکان زۆرن و لە قەبارەی خۆیان زیاترن.

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر لەسەر لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان (یاسین سەلیم مزوری) رایگەیاند "بوزوتنەوەی گۆڕان داوای قایمقامی ناوەندی ھەولێر و چەند بەرێوبەرێکی ناحیە دەکات، کە ئەمە جێگەی قبووڵکردنە و دەتوانن لەگەڵیان بگەنە رێککەوتن، پارتی دەتوانی ئەو پۆستانەیان پێ بدات"، بەڵام وەک ئەو بە ڕێژە نزیکییەکانی نیشان دا کە 80%ـە، گوتیشی کە، هێشتا نەگەییشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.

دەربارەی گفتوگۆکانیشیان لەگەڵ یەکێتی و لایەنە ئیسلامییەکانیش، (یاسین سەلیم مزوری) دەڵێ: "یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و حیزبە ئیسلامییەکان، داواکاریی زۆریان ھەیە، کە لە قەبارەی خۆیان زیاترە، بە جۆرێک یەکێتی داوای سەرۆکی ئەنجوومەن دەکات و، حیزبە ئیسلامیەکانیش داوا دەکەن تەنانەت لە موختار و فەرمانگەکانیش پۆستیان ھەبێت و، زۆر دەچنە نێو وردەکاریی حکوومەتەوە، کە ئەمەیش ناکرێت قسەی لەسەر بکرێت و رێککەوتنی سیاسی لەبارەوە بکرێت."

ئەوەیشی خستەڕوو، ھەر یەکە لە پۆستەکانی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن و جێگرەکەی، یەکلا کراونەتەوە و، لای پارتی ھێڵی سوورن، چونکە بە ھیچ لایەنێکی نادات، بەڵام رەنگە ئەگەر یەکێتی داوا بکات دوو پۆستی جێگری پارێزگار ماوە، پۆستی جێگری پارێزگارێکیان پێ بدەن.

بەڵام (مزوری) گوتیشی کە، سەرەڕای ئەو داواکارییە زۆرانەیان، هێشتایش گفتوگۆکان بەردەوامن، بەڵام دەڵێ، ناتوانن ھیچ وادەیەک دابنێن کەی دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی.

وتار


Go to top